ڕا مەکە لە دوای کاری پڕوپووچ
ڕا مەکە لە دوای کاری پڕوپووچ | هەڵ نەخلیسکێی لە پڕ لینگەوقووچ |
ئەوی بە چاکەی خۆی خۆشیان ئەوێ | دەستگیری زۆرە ئەگەر بشکەوێ |
کە بە وەزیفە دڵ بڕەنجێنێ | دڵی ناسرەوێ ئەگەر بیشمێنێ |
هیچ پایەدارێ پایەدار نییە | هیچ سەرمەستێکیش بێ خومار نییە |
بیانووت پێ بگرن خۆت لادە لەوێ | لە سەرخۆش گەڕێ ئەو خۆی دەکەوێ |
کە نەنگەویستیت بوو لەگەڵ بەدکار | دوعای بۆ بکە زوو بچێتە سەر کار |
دوعای پیرێژن ئاخر خێرییە | خۆشگوزەرانی بە زک تێرییە |
هەندێکیش هەیە لەگەڵ تێری خوارد | دەوری برسییەتی ناکەوێتە یاد |
گەورەت کە کردی بڵێ من یارم | «لەکت» دی بڵێ من ورمزیارم |
ورچ سەر پردی گرت بانگی کە خاڵە | ڕەنج لە گەڵ گورگا مەدە بەتاڵە |
لە شێر مەترسە ئەو ناتشکێنێ | چەقەڵ خراپە لێت ڕادەمێنێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 481
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|