ڕووم لە تۆیە، گوێ ڕاگرە، بۆت بەیان کەم ماجەرای دڵ
|
هەرچی ئەڵێم عاجز مەبە، با داخی خۆم نەبەمە گڵ
|
ئاگرت تێچێ جیهان، ڕەببی گەردنت شکە بۆ کردەوەت
|
تۆی مەنبەعی فیسق و فیساد، تۆی ئالەتی زوڵم و قەتڵ
|
شاخی بەرزت دەبێ دەربێ بە دەم سزاو نەگبەتەوە
|
تەخت و بەبختت سەرنگون بێ، تا قیامەت ببی خەجەڵ
|
من بە هەدەر لۆمەت ئەکەم، بە بێ سودە تەعنە ئەدەم
|
هەرچی بکەی عەیب نییە، باکت نییە لە تەعنەی گەل
|
بێ ئوسوڵە ئیشو کارت، بێ مەتڵەبە گیر و دارت
|
بە کەر ئەدەی تەوقەی زێڕین، لە سەگ ئەکەی حیلەی غەزەل
|
وەکوو شەیتان تۆ لە ڕێگە دەرئەکەی منداڵی خەڵقی
|
نانی باوکی خۆی نەدیوە، دنیات دایە خەزنە لە گەل
|
وەکوو تاسی حەمام حەمام وایتە، وەفات بۆ کەس نییە تا سەر
|
تاڵبانت بە داغ ئەمرن مونکیرانت عەدوون بە دڵ
|
غەیری مەزڵووم هەموو عالەم بۆ وەسڵی تۆ خرۆشاوە
|
بە دەس سیحر و جادوی تۆوە بیریان چوەوە دەردی ئەجەل
|