ڕۆژی تازە
ڕۆژی تازەی ساڵی تازەی ئێمە هات | ڕۆژهەڵات ڕۆژی هەڵات، سەرما هەڵات |
بای بەهار هات خاکی زیندوو کردەوە | بۆیە نێرگس چاوی مەستی کردەوە |
نەوجوانی هات و پیری بردەوە | تیشکی ڕۆژ دەرکەوت تەمی لابردەوە |
هەردە سەوز و مۆرە وێنەی بەرگی بووک | شایی دەنوێنێ چراخانی گڵووک |
شەونمی ناو لالە بادەی بلبلە | بەو مەیە سەرخۆشە وا شەیدای گوڵە |
چونکە خۆش ئاواتە هەم ئاواتەخواز | زۆر بەسۆزە ناڵەکەی وەک سۆز و ساز |
هاتە جونبوش ئاو و سەوزە، با و درەخت | دەوری کانی بوو بە گوڵزاری بەهەشت |
ئەو بەهەشتە خۆشە جێی بەزمی جەمە | دەم بە دەم جێی یەکدگیری هەمدەمە |
بورجی بەرخە ڕۆژ سەرئەفرازی ئەکا | بەرخی ئێمەش بۆیە وا بازی ئەکا |
1932
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|