ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە

ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310559ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە1918تاھیر بەگی جاف
ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە یاران گوڵەکەم، کوا کە دەمی بۆس و کەنارە
گوڵزاری ئیرەم سوورەتی زیبای قەدی تۆیە گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە
بنواڕە لە بۆ حەڵقەیی زوڵفت لە سەری کوڵمە درەفشی درەخشانییە، نیوە شەوی تارە
بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەردەم بە جەفایێ جارێ لە تەنافم مەدە، سەد جار لە قەنارە
تیری موژەکەت قاتڵە هەردەم بە بەڵایێ دایم لە دڵی خەستەدڵان پێکی، چومارە
سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم بەو پەرچەم و ئەگریجەو و بەو چاوە خومارە
ئەو خاڵە لە سەر لێوتە جانا، چییە فەرموو! جێی ماچی لەبی تاهیرە نیشانەیی پارە


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.