ڕۆژی خەیاڵ بە دڵما هات کەوا بیستە تەمەن یاران
|
بە چی مەشغوڵ ببم، ئیتر چی بێ سەبەبی گوزەران
|
لە دوای گەلێ فیکر وخەیاڵ بە مەئیوسی دڵم دەر کرد
|
لەبەر چاوم نەما نەسرەت کە من ئەمرم، ئیتر بێ نان
|
کە من کەسب و کار و ئیشم لەبەر دەست و چاوم نەبوو
|
بە مەجبووری بگرم کەسێ کە ساحێب سفرەو خوان
|
فەقەت وتم وەها چاکە لەسەر فیکر و خەیاڵی خۆم
|
بۆ ئەو شەخسە من بنووسم نامەیەکی عەنبەر ئەفشان
|
خەیاڵاتی دڵم هاتە وجود و من بەیانم کرد
|
ئەگەر من تاڵیبی دنیام، ئەبێ فیکرم نەبێ ئیمان
|
ئەگەر موحتاج و بێ نانم لە دنیادا چیە باکم
|
کە ئەم دنیا فانییە، وەفای نییە لەبۆ ئینسان
|
شوکر مەزڵووم لە فەزڵی خوا خەرکی حەمدیە دائیم
|
خەساراتی نییە بۆ کەس خسوس دەرحەق بۆ موسوڵمان
|