ڕۆژی عیشوە و عیشرەت و عەیش و تەرەب

ڕۆژی عیشوە و عیشرەت و عەیش و تەرەب (1934)
by ناری
309444ڕۆژی عیشوە و عیشرەت و عەیش و تەرەب1934ناری

بۆ بابە عەلی کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدزادەیە بەبۆنەی نیازی ژن هێنانیەوە لە کیژێکی عەرەب

ڕۆژی عیشوە و عیشرەت و عەیش و تەرەب ئەی موبارەک بێ لە تۆ شۆخی عەرەب
لەم مەقامە لازمە تەبریکی تۆ گەر حەریفێ بێ کچ و عالی نەسەب
دەم وەکوو گوڵ، غەبغەبی هەر وەک تورەنج قامەتی وەک نەخل و مەمکی وەک ڕوتەب
کافییە بۆ سوحبەت و هەم شافییە بۆ غەمی تەنهایی و شیرین لەقەب
قەوسی ئەبرۆی وەک کەمانی حەیدەری ڕووی بە لووسی هەر وەکوو لەوحی زەهەب
بیگرە و بیخە و گڵۆڵەی کە وەکوو کوولەکەی دەورێش و خورما و عەنەب
بیخە شیوەن هەر وەکوو باوک نەماو چرکە چرکی پێخە وەک چیتی حەڵەب
بیخەرە ژێر حەملەیی حەمدانەوە بیکە گاڵتە و تێی ترنجێنە بە گەپ
سووری سەر خڕ بێنە ڕەقس و پێکەنین لووتی هەڵماسێ و ڕەقی کە وەک حەتەب
بیدەرە بەر زەرگی تیژی قادری پێی بکێیشە حەی حەیی یا لیلعەجەب
هەر وەکوو حەککاکی دانا هەڵ کەنە نەخشی وامت لە لێوی ئەو بە قەپ
هەر وەکوو جۆڵا شەپیتکەی پێوە دە لابەرە پەردەی سەرا پەردەی ئەدەب
مەسڵەحەت وایە «قل»ی لێ بکەی بە «فل» تا هەتا ماوە لە تۆ نەگرێ عەتەب
حەملەیی شێرانە چاکە تا بڵێ! إنه ليث شجيع منتخب
دوور لە تۆ ناری بە بێکەس ماوەتۆ بێ حەواس و عەقڵ و ئیدراک و ئەدەب


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.