ڕۆژێ لە ڕۆژانا قەلێ
قەل و ڕێوی (یەک لە پەندە خۆشەکانی «لاوڤنتین» شاعیری ئیسک سووکی فەڕەنسەیە کردوومە بە کوردی)
ڕۆژێ لە ڕۆژانا قەلێ | ڕاوەستابوو لەسەر چڵێ |
سەلکێ پەنیری لە دەنووک | ویستی کە بیخوا لە هەلێ |
ڕێوی بەلایا تێپەڕی | چاوی بە قەل کەوت و مەلێ |
ویستی بە فێڵێ لێی سەنێ | دەسی پێ کرد پێی هەڵبڵێ |
وتی ئەی بولبولی زەمان | ئەی نەغمەخوانی سەر تەلێ |
بیستوومە من ناوبانگی تۆ | توخوا گۆرانیم بۆ بڵێ! |
قەل وەختێ زاری داپچڕان | پەنیری کەوتە بن تەلێ |
ڕێوی پەنیری قۆزتەوە | بەڵام لە پێش ئەوەی هەڵێ |
وتی ئەوجا: بەسە نەفام! | گوێت لێ بێ ڕێوی بۆت بڵێ! |
وەختێ شتێکت گرتە دەم | کەر مەبە گۆرانی مەڵێ! |
ئەمەیش کەرانە بێ کەوا | تەفرە دەراوی تۆ چەلێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|