ڕۆژێ کە نەبینم قەمەری ڕوویی دلارام
|
ڕۆحم لە جەسەد دەرچووە بێ شک لە دڵ ئارام
|
لەیلی کە لە توێی خەیمەوە تیرێکی لە من دا
|
لەو ڕۆژەوە مەجنوون سیفەتم مائیلی سەحرام
|
چاوی بە ئیشارەت تەڵەبی کردمە قاپی
|
حاجیب بە حیقارەت دەریکردم وەریگێڕام
|
بەو ناوکی موژگانی بە ئەبرۆیی کەوانی
|
وەققاسی زەبوون کردووە هەم ڕۆستەم و بەهرام
|
ئەو ڕۆژە ئەگەر ڕوو بنوێنێ لە شکارا
|
ئاهووی لەڕ و شیری نەڕ و وەحشی ئەبن ڕام
|
بیستوومە سبەی دێتە سەرینم بە تەبابەت
|
ئەمڕۆکە سولەیمانم و ئەسکەندەر و دارام
|
لەوساوە سەناخوانی تۆ وا بۆتە وەزیفەم
|
سەد شوکری خودا کافییە بۆ وەجهی ئیدارام
|
عومرێکە لە ڕێگای سەفەر و کەعبەیی ڕووتم
|
وەستاوم و بەستوومە لە تەوافی تۆ ئیحڕام
|
لەوساوە جگەر خەستەیی شمشێری برۆتم
|
بڕوا کە غەم و دەرد و بەڵا نایەتە ئارام
|
سوونی غەمی تۆ گەندومی دڵمی بە تەلەف دا
|
نانی غەزەلم شاهیدە بێ قووەت و بێ ڕام
|
هەرچەندە کە سابیر نییەتی خزمەت و تاعەت
|
ئەمما بۆ دوعاخوانیی ئەو دولبەرە خێرام
|