ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە
|
عوشرەتی سیمورغ و بازە شینی زاغ و سەرگەڕە
|
لەو مەقامە جۆششی گریان و زاریی عاشقە
|
بێ ڕەواجە ئاگری نەمروود و ئاوی باسەڕە
|
من کە تینووی دولبەرم ئاوی حەیاتم بۆ چییە
|
دڵ زەعیفم کەی عیلاجم قەند و بادامی تەڕە؟
|
ئەووەلەن تەشخیسی دەرد و بەعد تەرکیبی دەوا
|
وەرنە کەی ڕاحەی قەوی دەبڕێتەوە پشتی هەڕە!
|
سەبب و ئەسباب و عەلاماتی نەخۆشی تێبگەی
|
شەربەتی تۆ تیغی بوڕڕان و مەرەز ترپی تەڕە
|
ئەی مودەڕڕیس تۆ لە دەرسی عەشق تەحسیلێ بکە
|
تابەکەی زيد علىٰ سطح عەلی حەرفی جەڕە
|
موعجیزاتی موڕسەلین و مەوعیزەی ئەعلامی دین
|
زکرییان زاکیر دەگێڕێ وەک تەشیلە و فڕفڕە
|
یەعنی ئاگاداری دونیا و نەفس و شەیتان بن هەموو
|
خەسمی باباتانە ئەم دوونە ئیمارە و بەدفەڕە
|
ئەو کەسە ئەحواڵی عاشق تێدەگا شەو بێ خەوە
|
لێوی ویشک و ڕەنگی زەرد و دائیمەن چاوی تەڕە
|
حاشالله قەند و گوڵ ئەمر و بدا تەسکینی دڵ
|
چونکی شەوتامە دڵم موشتاقی عەنابی تەڕە
|