ڕۆڵە من بۆ تۆ نامێنم تا سەر

ڕۆڵە من بۆ تۆ نامێنم تا سەر (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308472ڕۆڵە من بۆ تۆ نامێنم تا سەر1941موفتی پێنجوێنی
ڕۆڵە من بۆ تۆ نامێنم تا سەر هەرچی من ئەیڵێم بیخەرە دەفتەر
کە گوێی لێ بگری بۆ تۆ بەکارە بە کاریش نەیە هەر یادگارە
دەورەی خوێندنی عیلم و فنوونە نەخوێندەواری جاهیل زەبوونە
ئەگەر خاوەندی ئەقڵ و کەماڵی بچۆرە مەکتەب هەتا بیست ساڵی
بۆ ئەوە نەچی ببی بە مەئموور بە ڕەنجی شانی خۆت ئەبی ڕووسوور
سنعەتێکی وا کە بە فەن بکرێ کەڵکی شەرەفی شاریشت بگرێ
قەولی ڕەسووڵی ئاخر زەمانە وەتەن خۆشویستن شەرتی ئیمانە
من کە نەفسی خۆم وەها دواکەوتم بە لێفەی جەهل و نەزانی خەوتم
خەتای خۆم نەبوو گەورەی زەمانم نیشانی نەدام ڕێگەی ژیانم
هەرچی پێی وتم ئەسبابی خەو بوو ڕۆژی ڕووناکم لا نیوەشەو بوو
وتی غەیرە دین خەسارە ماڵی ئاڵتوون و زیوی تا بە حەماڵی
هیچ خەفەت مەخۆ ئەو زەرق و بەرقە دینی تۆ هەقە هینی ئەو لەقە
ئەو هەر لە دنیا خۆشگوزەرانە بەشی ئاخری زەجر و لێدانە
بەشی تۆ قەسر و عەیش و شەرابە خواردنت شیری ساف و کەبابە
مەیشچۆرە مەکتەب لە دین دەرئەچی ببە بە حەمماڵ یا بە قەتارچی
بچیتە مەکتەب یەقین کافری هەر قەتارچی بی هێشتا چاتری
سی ساڵ دانیشتم بەم خەیاڵەوە دڵ پڕ لە دەرد و ئاهـ و ناڵەوە
تا نانم هەیە بەرگم دڕاوە دەستم لە کەسب و سنعەت بڕاوە
نە پارەم هەیە نە هێزی ئەژنۆ نە کارم پێک دێ بە پینە و پەڕۆ
ئەوە کە دنیای لە لا بۆگەنە بۆی هەڵئەپەڕم دەست بە چەقەنە
نازانم دنیا کە کەس نەویستە بۆ لای هەموو کەس هەر خۆشەویستە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).