ڕێم بدە با نەجاتم بێ لە حەلقەی ئەو داوەدا
|
تا پەنجەکانم بهێنم بەو ئەگریجە خاوەدا
|
کەسێ نایبنێ وەکو من بە شەرارەی غەمزەکەت
|
جەرگ و هەناوی سووتا بێ لەم دیار و ناوەدا
|
کوانێ شەرتت ؟ کێ خەزانەی لوتفی پاماڵ کردوویی
|
کوفرە جارێ ڕەحمێکت بێ بەم دڵە سووتاوەدا
|
با هەموو عالەم بزانێ عەهدی خۆم بەسەر دەبەم
|
تەنیا ڕۆحم ماوە ئەیدەم لە ڕێگەی ئەو چاوەدا
|
پەروانە ئاسا لەدەوری شەمعی سیمات خول ئەخۆم
|
تا بسوتێنم و بڵێن خۆی کوشت لەو پێناوەدا
|
خوردی ڕۆژ و خوابی شەو لێم حەرامن چارەیەک
|
بەزەییەکت بێ بە حاڵی ئەم چاوە گریاوەدا
|
هەوری مەئیوسی ناتیقا شەست ئەکا هۆشت ببێ
|
ماڵی مەعشوقت نەدا بە دەم ئەو لافاوەدا
|