ڕێوی تەڵەباز بوو بە فاقەوە
ڕێوی تەڵەباز بوو بە فاقەوە | ناسرەوێ بەدەم واقە واقەوە |
دەڵەکیش کاتێ کە گیرا ئەتسێ | کەروێشکیش تانجی دی ئەحەپەسێ |
کەروێشک کە ئەنوێ چاو ناقووچێنێ | کە ڕاوکەری دی خۆی ئەخەفێنێ |
کەمتیار دەنگی خۆشی پێخۆشە | قولەپێی ئەسمن هێشتا بێهۆشە |
ئەم سیفەتانە بۆ پیاویش وایە | هەرچی ئەیبینی بەشێکی تیایە |
هەندێکمان هەتا نەکەوتوونە داو | شانازی ئەکەن بە ناو و بە داو |
شا بە سەپانی خۆیان نازانن | پێش خۆ نابینن، هێند بەرز ئەڕوانن |
لەگەڵ تێی گیرا ئەبێ بە دەڵەک | شاخی لێ ئەڕوێ وەک مانگا بەڵەک |
کە ڕزگاریش بوو دیسان وەک جاران | ئەیبینی نە بای دیوە و نە باران |
بنیادەم لەسەر حاڵێ نامێنێ | دەوڵەتی دنیا سەر ئەشێوێنێ |
بتبێ لات کەمە، نەتبێ خەفەتە | هەر قەناعەتە پیاو پێی ڕەحەتە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 768
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|