ڕێوی پێستی خۆی وەرگێڕێتەوە
ڕێوی پێستی خۆی وەرگێڕێتەوە | کەوڵێکە سەرما ئەگێڕێتەوە |
کا، هێند گران بوو ئەچمە ئاسمان | کاکێشی ئەکەم لە ڕێی کاکەشان |
بۆ پارەی «کابین» چاوەڕێی «کا» بین | دیارە کە نابێ خۆبین بە خوابین |
عامیلی بێ عیلم، دیدەی بێ نوورە | عیلمی بێ عەمەل، زیندە بە گۆڕە |
با وجود عیلمی ئێستا چەنەیە | برەو و برەوی خۆش داکەنەیە!! |
نەک ئێستا، دەورەی ئادەمیش وابوو | بۆ زۆرەملە، باغ بەرەڵڵا بوو |
هەروا هاتووە و بەو ڕەنگەیش ئەڕوا | بێدەسەڵات بی ئەکەویتە دوا |
هەر لایەک ئەچی هەر زۆردارییە | چارەی ناچاری دەرکەنارییە |
بەڵام چی دەکەی لەگەڵ عائیلە | کە بە نووقتەیەک بوو بە غائیلە |
هیجگار منداڵێک کە وا ئەخوێنێ | خوێنی توانایی باوکی دەردێنێ |
کەسیش نازانێ بۆچی دەخوێنێ | لەم خوێندنەدا چی تیا ئەبینێ |
گوایە هەموویان ئەبن بە مەئموور | باوکە جێ نەما، پڕ بوو دەروژوور |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 649
1941/12/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|