ڕەشەبا شەڕیە، ئەیشڵێن بەهارە
ڕەشەبا شەڕیە، ئەیشڵێن بەهارە | چەرخی چەپگەردیش، شڕی بەهارە |
خوا ئەم گەردشە بۆیە ئەنوێنێ | بڵێن: هیچ لەسەر ڕێی خۆی نامێنێ |
خوا فەرمووی: ئەگەر لە قەڵایشدا بن | ڕزگاری نییە لە چنگی مردن |
ئەمە بە چاوی خۆمان ئەبینین | کەچی بە مردن ئیمان ناهێنین |
ئەگەر بە مردن ئیمانمان ئەبوو | گرانجانیمان لەناو دەردەچوو |
هەموو ڕزقێکمان یەک بەدە زیاد کرد | ئابڕووی ئایینی ئیسلامیان برد |
بۆ خوێنی هەژار قەپ درێژ ئەکەن | هەر بەو خوێنەوە ئەچن نوێژ ئەکەن |
هیچ ساڵێ برنج وەک ئەمساڵ نەبوو | تێفکرن! نرخی لە وزە دەرچوو! |
سەعدی فەرموویە: بۆ ئەم هەڵدایە: | «بەرد بەستراوە، سەگ بەرەڵدایە» |
منیش بێترس و پرس بم وا ئەبم | بە تەفرەی شەیتان زوو ئیغوا ئەبم |
ئەم تۆز و خۆڵەی ئەیکەنە خەلە | لە ڕێی ئاییندا هەر غەشە و غەلە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 701
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|