زانیاریی ئاشکار و چشتی پەنهانی خودا
|
کەی دەبێ میوەی ڕەزی کوردانی بێ کەس دەس بدا
|
کەس نییە غەمخواری دەردی بێ لە دەردی بێ دەوا
|
ناژنەوێ دەنگی کەسێ سەد جا بکا بانگو سەدا
|
زوو نەجاتیدە بەحەقی قودرەتت خاوەن کەرەم
|
سەربەخۆ بێ کوردی میدیایی لە هاتف بێ نیدا
|
ئەم گەلە باوەڕکەرە گشتی لە بۆ بوون و یەکیت
|
بۆ بڵندیی دین ئەکەن ماڵ و کەس و گیانیان فیدا
|
زانەری ئەمڕۆ لە هەموو میللەتێ دیندار ترن
|
ڕاستە باوەڕیان بەتۆ، گشتیان ئەکەن ئەمرت ئەدا
|
زۆر ئەترسم پێک نەیێ ئەم ئارەزووەم زوو بەزوو
|
ڕەنج بێ بەر بمرم و گیانم لەلاشەم بێ جودا
|
ئەی ئەسیریی پیری کوردی وەعز و ئیرشادت بکە
|
پێ نەزانێ میللەتت، ئاگای هەیە هەڵبەت خوا
|