ژنی دوو مێردە

ژنی دوو مێردە (1953)
by قانع
307200ژنی دوو مێردە1953قانع
شاوەیس و باوەیس شەریکی ژن بوون جێگەی پێکەنین دۆس و دوژمن بوون
خاتوون کە ژنی هەردوولایان بوو بۆ خزمەتکردن کەوتە هاتووچوو
ئەگەرچی خاتوون چوست و چالاک بوو بە شەو و بە ڕۆژ دڵی خەمناک بوو
چوون تەبیعەتیان لەیەک جیا بوو ئەمیان بێ حەیا ئەو بەحەیا بوو
ئەم بێ خوێی ئەویست، ئەویان سوێری ئەخوارد ئەم جێگەی ئەویست ئەو بۆ ئاوی ئەنارد
ئەمیان ئارەزووی باخەڵی ئەکرد ئەویان زۆ وەچی تووتنی ئەبرد
تا ئاخری خاتوون گەیی بە گیانی هاتەوە سەرخۆ هۆش و سامانی
وتی بە باوەیس هەی کۆستت کەوێ پرسیارم هەیە وەرامم ئەوێ؟
ئەگەر تۆ مێردی شاوەیس بۆ چییە؟ شاوەیس مێردم بێ تۆ جێگەت نییە
وەرامی داوە نازانی من کێم؟ من کوێخا باوەیس هەم نێر و هەم مێم
بۆ شاوەیس ژنم، لەچاو تۆ پیاوم پیاوێکی تەواو خاوەنی ناوم
نەتبیستووە دنیا کە خلەی ئەگا خلەیش هەڵئەسا مام بلەی ئەگا
گوێ مەدە بە فێڵ بووە تا بووە ئەم ئیشە خێرە هەر ئیشی زووە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).