کاتێ شیرازەی کتێبێ شێوا
کاتێ شیرازەی کتێبێ شێوا | هەر پەڕەیەکی بۆ شوێنێ ئەڕوا |
چەند جۆگە ئاوێ یەکتر بگرێ | «سەددی چین»یش بێ بەری ناگرێ |
کە لغاوت دا بە دەم ئەسپەوە | سەردەنێ بە ڕێی چاڵ و کۆسپەوە |
تۆ ڕێ لە بەدکار ببەستە، بەستە | ئەڵێن خەر بەستە، خاوەنی ڕەستە |
بۆ ڕێی پیاوەتی بەخشین مەبەستە | بەڵێ دەمی سەگ بە لوقمە بەستە |
تۆ ئەخۆی برسی چاوی تێوەیە | برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە |
کە دوو کەڵەشێر هاتنە شەڕ کردن | بۆ منداڵێکیش ئاسانە گرتن |
بەردی سەرشکێن کە لە یەک بدرێن | بەرگەی یەک ناگرن، زوو هەڵئەوەرێن |
ئەمانە پەندی قەومی خۆشبەختە | نەگبەت ڕووی کردە قەومێک سەرسەختە |
کە خوا بیەوێ نەخۆشێ بمرێ | «ئەفلاتوون» بێنە چاری پێ ناکرێ |
کە بەختت نەبێ ئەبێ قوڕ پێوی | هەر بڵێ ڕەحمەت لەوەی کە ڕۆیی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 638
1941/08/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|