کاروان (1950)
by پیرەمێرد
306118کاروان1950پیرەمێرد
جاران دە ڕۆژ بە هەچەهەچە و بارەبەرییەوە بە گەرما و سەبوون و لێزمەی باران و تەڕییەوە
ترسی تەڕیدە، پێشکەشی سوار، شەوفڕێنی دز دەستیاوی باری کەوتوو لە جێگای خلیسک و خز
ئەرکی گزیر و خانەبگیر و مۆریانی نوێن بۆڵەی کەبانوو، کفری قەتارچی، پلار و جوێن
چنگ سووتەکەی بە ئاو و کەڕووی نۆردوە نانی کۆن جووتە و لەقەی ناو تەویلە و هاڵاوی تەرس و بۆن
ئاگری تەپاڵە، لوکسی گزگل، گەڤێنی سەگ دەستەویەخەی قەتارچی لەسەر کاو شەڕەکوتەک
سیخورمەی قەتارچی بۆ هەڵسان و پەلەی لۆقە و تریسکەی ئێستر و بازدانی جۆگەلەی
لاسەنگی بار بدەرە بەر پارسەنگی خواریەکەی خۆ وتی پێت لە خرتکە چوو، لەو دەشتە چی ئەکەی؟
ئێجگار کە ئافرەتت لەتەکا بوو بە ترسەوە هەر سوارێک دەرکەوێ ئەڵێی ئای جەردەیە ئەوە
باج و پیتاکی زەنگەنە، گیر و گرفتی جاف هەرچیش کە هاتە ڕێ هەمەوەند بردی ساف لە ساف
بەم کوێرەوەریە و کولەمەرگییە، بە چڵکەوە سێ بەنگە وەرگەڕا و بە سەر و ڕیشی کوڵکەوە
ئەمجا دەچوویتە شارەوە، ناو ماڵی «عاسمە» بێت و بنووسرێت نابیتە خوێی چێشت ئەمە کەمە
ئێستا سواری ئوتوموبێل بە، بە سێ سەعات ئەتباتەسەر شەمەندەفەر دەستوبرد کە هات
سوار بە بنوو، بەیانی لە خەو هەستە زوو بە زوو بەغدایە هات بە پیرتەوە دەیبینی ڕوو بە ڕوو
جاران ئەیانوت: ئەوە «وەلی» یە تەییی ئەرز ئەکا پێچانەوەی زەوی نییە، عیلمە کاری بەرز ئەکا
ئینجا کە هات بروسکە خرایە تەلێکەوە هێنرایە خانووەوە لە چرای هەر پەلێکەوە
زۆرتر لە مانگەشەو دەر و ژوور ڕووناک کرایەوە تاریکی لاچوو تێگەیینی ئێمە مایەوە
جارێ ئەبێ بزانین ئەمانە لە کوێوە هات چی چاکترە لەمانە بۆ بەرزیی وڵات
لە لای من خوێندەوارییە، ئاهـ خوێندەوارییە هەر میللەتێک کە عیلمی نەبێ دەردی کارییە
ئاخ خوێندنیش وەکوو من ئارەزووی ئەکەم بیبینم و نەبێتە گرێی قورسی کفنەکەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).