کاری بۆ ناکرێ دەستی بێ پەنجە
کاری بۆ ناکرێ دەستی بێ پەنجە | ماڵدارێ بێ دۆست، بە خەم و ڕەنجە |
قاڵب و قیافەت چ دادێک ئەدا | سەیر کە وەلەکێک حوشتر یخ ئەدا |
لە سەر ئیشێک بی و دڵێک بشکێنی | لێت ئەستێننەوە دۆش دائەمێنی |
کە بەرامبەری دوژمنت نووستی | بە هیوا مەبە کە ساغ هەڵدەستی |
ئەو خەوەت خۆشە کە بێ دوژمن بی | نەک لە ترسانا لە کون و قوژبن بی |
کە تۆ بە خەیاڵ زۆر بەرز بفڕی | کە کەوتی پەتۆ نابەی ئەمری |
هەرچەند بە چنگ و گورج و چالاک بی | نابێ لە مەکری فەلەک بێباک بی |
چاری گوزەران بەرچاوتێرییە | دۆست پەیدا کردن، بە چاودێرییە |
ئەوەی کە ئەتبێ و لێی ئەدەی بە خەڵک | لە هەر دوو دونیا بۆت ئەبێ بە کەڵک |
ئەوی خۆی ئەیخواو هەر بە تەنیایە | لە بین ئەگیرێ، چاوی لە دوایە |
خۆ هەرچۆنێ بێ هەر ئەبڕێتەوە | کەواتە، وابکە، بێتە ڕێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 977
1949/08/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|