دڵ سەبووریت بۆ نییە، ئارام و وێستانت نییە
|
ڕێگەیی یارت نییە، هیوایی دڵدارت نییە
|
هەر وەکو کەو بەندی داوی، یا لەژێر پەنجەی هەڵۆی
|
مردنت دیوە بەچاوت، ڕێیی ڕزگارت نییە
|
تووشی شەهبازێ بووی، توانایی نەزدیکیت نییە
|
بۆ ئەفرازیشت لە سەودایی ڕوخی چارەت نییە
|
بۆچی توند و تەنگ و تاریک و پەشێو و ئاتەشی
|
ئەی دڵی پڕ دەردی من، یاری شەدەلارت نییە
|
بۆ وەکو بۆتەی لە کوورە ئاتەشین و پڕ گڕی
|
هەڵبەتە تاکی وێرانەی، توڕڕە تاتارت نییە
|
چونکە پڕ دەردی لە دەردا، بووی بەکاسەی پڕ لە خوێن
|
دیارە یاری خۆشەویستی، کوڵمی گوڵنارت نییە
|
هۆ ئەسیری چونکە تۆش نوقمی لە دەریایی غەما
|
دیارە ساقی و موتریب و دەنگی نەی و تارت نییە
|