کام دین، کام ئیمان، کامیان ویژدانە
|
ئاخۆ کام ئینسان ئەمەی لا جوانە
|
گەرماو شەرارەی هەتاوی بە تین
|
خوێنم کا بە ئاو، هێزم کا بە تین
|
هەوڵبەم بە دڵ بە درێژی ساڵ
|
بە سەرماو گەرما بۆ ئیدارەی ماڵ
|
بە ساڵێ بەحاڵ شتێک پەیا کەم
|
لە مردن کۆشێ خێزان ڕزگار کەم
|
کاتی حاسیلات، بێ شەرم و بێباک
|
لێم کۆ ئەبنەوە وەک داڵ بۆ سەرلاک
|
بێ عەرەق ڕشتن، یان ڕەنجی بازوو
|
خەرمان بەش ئەکەن، سەهل زووبەزوو
|
بەشی موڵکانەی: ئاغا، شێخ، مەلا
|
لە چوار بەش بێشک سێ بەشی ئەبا
|
ئینجا چی ماوە بۆ مەسروفی ماڵ
|
بۆ جلوبەرگ و پێڵاوی مناڵ
|
ئاەو هەناسەی ئەم گشت خێزانە
|
بچێتە ملی ئەو مەلهوڕانە
|
مەزڵووم تا شێخ و ئاغا لە ناوبێ
|
لە کوردستانا ئازادی نابێ
|