ئەی ڕۆڵە بزانە لە ڕەگی میللەتی ئاری
|
دووجۆرە زوانت هەیە، کرمانجی و لاری
|
پیتی پێ و چیم و ژێ و ڤێ و گاڤە لە دەمتا
|
گۆوایە ئەمە تێبگە گەر ژیر و بەکاری
|
چەن پیتێکی سامی هەیە نایێتە زوانت
|
پیتانی ئەتوش هەر کە وتم نایێتە زاری
|
هۆشت هەبێ تێبینی ئەکەی تێ ئەگەی ئینجا
|
سامی نییە ئاری ڕەگەزی کوردی دیاری
|
تۆرانی ئەگەر چی هەموو پیتانی تۆ ئێژن
|
نابینی وتەت گەر تۆ وتنیان بژماری
|
دیارە لە ئەوانیش نی لە هەرچی گەلی ئاری
|
تێنۆڕی پڕە پیت و وتەی تۆ لە گۆڤاری
|
نیشتمانی هەرە کۆنەی باوەی هەرە گەورەت
|
جێی پوختییە ئێستاکە هەرات جێگە هەواری
|
جێ باری دوایی گەلی کرمانجییە کرمان
|
لارش بووە دوا کۆچی ئەتو ڕۆڵەیی لاری
|
وینەی وتەی ئاری ئەسیری تێگەیشتوو
|
پشتێکی وەها و هۆشت هەبێ بۆچی هەژاری
|