ڕۆڵە بمری لەم ژیانەی ئێستە تیا هەی چاترە
|
سەیری سەرگەردانیی گەل کەی، خۆت فیداکەی چاترە
|
وا لەسەر پشت بێهەناو و سست و تەمبەڵ لێیکەوی
|
دەست و پێ هەڵکەی بجووڵێی بۆ هیواکەت چاترە
|
نیشتمانت وا وێران بێ، تۆ لە کەیف و نۆشبی
|
تووشی دەردی بێ دەوابی ئای و وەی کەی چاترە
|
گوێت لە دەنگی زرمەیی تۆپ و تفەنگ و بۆمبە بێ
|
وا لە نەشئەی دەنگی ساز و، نەغمەیی نەی چاترە
|
دەربەدەربی، سەر کز و داماو بۆ ڕزگارییی گەل
|
وا لەوەی زیو و زەڕت بێ، لێرە لێخەی چاترە
|
سەربەخۆ بی وو، لە پێش چاوتبێ بەدحاڵیی گەلت
|
بچیە بەندیخانەوە، گیانت لەوێ دەی چاترە
|
سەرفرۆی بێگانە بی، شایی و وەویت بێ، مەست بی
|
وا لە سێپایەت کرێی کفنت لەبەر کەی چاترە
|
ئەی ئەسیری چاک ئەڵێی، کەس گوێ نەدا کەڵکی چییە
|
سا کە وایە ڕۆژێ زووتر، خۆت بخنکێی چاترە
|