کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت
بۆ ئەو منداڵە بەگزادانەی ساڵی ١٩٣٧ کە نەیانتوانی لە شاری کفری و سلێمانی و باقووبە خوێندن تەواو بکەن بە دەس بەتاڵی گەڕانەوە.
کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت | پێم بڵێ چی بوو حوسوولی زەحمەت و ئازارەکەت |
بۆ چی وات زانیوە عرفان تەرکی نوێژ و ڕۆژووە | یا بەمە بووی بە مونەووەر لاریکەی سیدارەکەت |
ڕەنگە وات دانابێ خوێندن کافری و بێ دینییە | یا وەکو گودلە و تەراش تەنویر ئەکا ئەفکارەکەت |
کەی بە گودلە و سوێڵ بڕین بوونە مونەووەر ئەجنەبی | خەڵق بە تەییارە و زەرێلی تێنە ناوی شارەکەت |
پارەکەت لێل خۆت بەرە بۆ مەکتەبی ئەڵمان و ڕووس | گوێ لە مینە بگرە! لاچۆ! بێ فەڕە دینارەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|