کوردینە تاکەی ئێمە لە کێوان میسالی دێو

کوردینە تاکەی ئێمە لە کێوان میسالی دێو (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309192کوردینە تاکەی ئێمە لە کێوان میسالی دێو1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
کوردینە تاکەی ئێمە لە کێوان میسالی دێو بێین و بچین و بۆ مە نەبێ قەت خودان و خێو؟
خەڵکی هەموو لە باغ و لە شارانە کەیفخۆش ئێمەش بڵاو و بێسەرە ماوین لە دەشت و کێو
بۆ ئاسمان دەڕۆن و لە بەحرا دەکەن سەفەر هەر عەرزە نیشتگاهی مە، سەنعاتە وەرد و شێو
ڕێی وانە کەهکەشانە و ڕێی ئێمە بەردەڵان جێی وانە تەخت و بەختە و جێی ئێمە بەرد و چێو
ڕەشماڵە ماڵ و کەشک و پەنیرە مەتاعی مە قەسر و سەرایی خەڵکی دییە پڕ لە زێڕ و زێو
لا هەڵدڕاو و جەرگبڕاو و فڕێدراو بێ شوێن و بێ نیشان و پەرێشانن و پەشێو
فیکرێ لە کاری خۆ کەن و بگرین بە حاڵی خۆو هەر بێ سەری و عەداوەتی خۆتانە دێتە ڕێو
ژێردەستی و ئیتاعەتی بێگانە تا بەکەی؟ شەرمە لەبۆ مە هێندە ژیان بێ نیشان و نێو
مەغبوونی هەر موعامەلە، مەحکوومی هەر کەمێک شاهان بە مەحوی ئێمە دەبەستن گرێ و گرێو
گوردانی کوردەکان! بەخودا ڕۆژی غیرەتە دەست دەینە خەنجەران و پیاوانە بێینە نێو
هەرکەس کە بیری تۆڵە و جێی بابی خۆی نەبێ ئەو بێبەشە لە کوردی، دەریکەن نەیێتە دێو
بۆچمانە ماڵ و سەر کە لەسەر سەروەری نەچێ؟ کوڕ نابێ قەت بترسێ لە زیندان و دار و چێو
پێ هەڵگرن بگەینێ، کە شەڕ، بۆمە شایییە دەست تێکگرن، درەنگە، جحێڵانە بچنە نێو
چون دوژمنن لەگەڵ یەک و بێ دەرس و مەدرەسەن ڕاوو دەنێن بەجارێ، لە هەورازێ بۆ نشێو
ئەو ژینی بەو ڕەزاڵەتە بۆ چیتە چاوەکەم؟ بپسێین لەڕێی نەجاتی وەتەن با بە نێر و مێو
سەرچوونی تەخت، ڕۆینی سەر داری پێدەوێ خۆشیمە بەو شەهادەتی شێخانە نێوبەنێو
کوان گوردی کوردەکان، کە لە ترسیان دەلەرزی عەرز؟ کێ بوو لە شام شا بوو، لە میسرێ ببوو خەدێو؟
ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی داوای بکەن بە زار و زمان و ددان و لێو
تا کەی لە باغی خەڵکی بە زیزی و بە ملکەچی خۆشە لە باغی عێلی چنینی هەنار و سێو
بۆ وانە هەر چی جوانە لە جێ و دێ و لە ژن، لە ماڵ هەر شاخ و داخە بۆمە، کوڕی ڕەش، کچی دزێو
هەر میللەتێ لە لاوە حەقی خۆی بەدەستەوە کوردە کە سەرهەڵێنێ، دەڵێن بۆتە سەربزێو
هەرچی دەبێ، بڵا ببێ، حەق هەر دەڵێ حەسەن نیمە لەڕێی وەتەن غەمی دەرکردن و جنێو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).