کوردینە! وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین
|
بۆ عیلم و ئەدەب گورج و لە ڕێگەی سەفەرا بین
|
بۆ ئەم وەتەنەش هەر لە فیدای ڕۆح و سەرا بین
|
مەشغووڵی عەمەل، تالیبی ئەخلاق و برا بین
|
چەند خۆشە لە خاکی وەتەنا نوور و چرا بین
|
ئەم ڕۆژە وەتەن ناڵەیی بۆ ئێمەیە یاران!
|
هاواری وەهایە کە بکەین سەبقەتی جاران
|
کەمتر نییە ئەولادی لە کەس، شاری لە شاران
|
ئەمما سەد ئەسەف نایەتە گوێ گریەو و زاران
|
تاکەی لە تەوەلای وەتەنی وەک کوچەرا بین
|
مەعلوومە زەمان پیاوی کەر و ئەحمەقی ناوێ
|
ئەم عەسرە نەفام و هەزەل و سەر ڕەقی ناوێ
|
هەمسایە و ئەربابی عیلم ناحەقی ناوێ
|
ئەقوامی زەکی ڕۆژی خراپ و شەقی ناوێ
|
نۆبەی هونەرە با لە غەمی ڕێ گوزەرا بین
|
ئەم عەسرە زەمانێکە تەقەددوم غەمی عامە
|
هەر وەلوەلەیی عیلمە کە ئوممێدی تەمامە
|
جاهیل نییەتی مەلجەئو، پابەند و غولامە
|
ئەو قەومە کەریمە بەتەمای ئیش و کەرامە
|
ئەم دەورە لەبەر چی لە شەری بێ سەمەرا بین
|
ئوممێدی دڵم هەر وەتەن و لاوی وڵاتە
|
ئەو لاوە کە غایە و ئەمەڵی بەرزیی حەیاتە
|
ئەی کوردە وەرە نۆبەیی تەرفیع و نەجاتە
|
عالەم هەنجوو نجەشغووڵ و لە ئیشا؟ شونجاتە
|
ئێمەش لە جەهل دا شەو و ڕۆژ مەست و خەرابین
|