کوردە دەخیلە دەستم بە دامان

کوردە دەخیلە دەستم بە دامان (1955)
by مەزڵووم
303676کوردە دەخیلە دەستم بە دامان1955مەزڵووم
کوردە دەخیلە دەستم بە دامان سەماوەرە زەرد بهێنە مەیدان
ئاگری تیکە با بێتە خرۆش بە وێنەی دڵی عاشق بێتە جۆش
زیڕەی سەماوەر بە گوێ ببیسم بە ئیزنی خوا لە دەرد ناترسم
نەخۆشی ڕاستە بە دەس خوایە چایش وەک مەولود دەفعی بەڵایە
قۆریەی ڕووسی، پیاڵەی ژاپانی شەکری بەلجیکا، چایی سیلانی
هەمووی حازر کە لە دیوە خانت با شادمان بێ ئەهلی دیوانت
بۆ ئەهلی مەجلیس تێکە پەیا پەی بە یادی دەوران «کە یا نانی کەی»
ئەگەر خوداوەند ماڵی داوێتێ پارەو حەیوان و حاڵی داوێتێ
بۆ تۆ چا خواردن ئەخلاقی پاکە نور لەسەر نورە وەک ئیحسان چاکە
خوای گەورە بۆخۆی بۆی کردووین بەیان ئەموال و ئەولاد زینەتی دونیان
مادام وەهایە وەک زەخیرەی ماڵ شەکرو چای ئەوێ هەرکەس بە پێی حاڵ
برا ئەزانی شەکرو چا باوە ئاوماڵت ئەیخوا لەملاو لەولاوە
ئەگەر میوانێ ڕووی کردە ماڵت شەکرو چات نەبێ گوی سەگ بە حاڵت
مەڵێ قەدیمی زەمانی پێشوو لە ماڵی شێخ و ئاغا چا نەبوو
یاخود لە باو و باپیرم پرسی شەکر و چا ئەسڵەن نەبووە باسی
مەڵێ من نایخۆم نایە بە ماڵما سیرەتی بابە بۆ من بەجێما
منیش کاکە گیان تەسدیقی ئەکەم باوو باپیرت چای نەکردە دەم
کەی لە زەمانی ئەوان برا گیان ڕێگای تیجارەت بووە وەک ئەلئان
بۆی بێنە پێشێ ئەنواعی تەعام بۆت نەکرد چایی ناگری ئارام
کێ دێ ئوتوموبیل بە فەردەو بەبار شەکرو چا بێنێ لەم شار بۆ ئەو شار
کەی بیستویانە بە شەمەندەفەر بێتە شارەکان ئەنواعی شەکەر
پاپۆڕیان کەی دی تیجارەت بکا بە ناو بەحرا بێ بازاڕت پڕ کا
سەنعەتی قەدیم کەی ئاوا بووە سەروەتی ئێستا کەی ئەوسا بووە
کاکە سەروەتی زەمانی پێشوو دەوڵەتی ماڵێ: بزنێ یا دوو بوو
ئەگە خۆ ماڵێ جووتێ گای بوایە ئەوە مەزن بوو چونکە فەلایە
ئێستا کام کەس ئەڵێی فەقیرە ساحێب سەروەت و تەخت و سەریرە
هەموو ساحێبی پارەو مەعاشن خاوەنی دەزگا و دیوانی باشن
هەرکەس بە نەوعێ کەسابەت ئەکا لەگەڵ سەڵتەنەت شەکرو چا ئەخوا
خەڵقی قەدیمی کەی لە مەیدانە «ئەو نانە نانە ئەمڕۆ لە خوانە»
مەزڵووم ئەگەر تۆ وەکوو ئەوان بی نامەی ڕەزیلی بۆ خۆت ئەنووسی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).