کوردە لەمەو لا هۆشێ بێنە سەر

کوردە لەمەو لا هۆشێ بێنە سەر (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308489کوردە لەمەو لا هۆشێ بێنە سەر1941موفتی پێنجوێنی
کوردە لەمەو لا هۆشێ بێنە سەر لادە لە بەزمی بێهوودە و سەمەر
تا ئێستە ئاخر بە جەنگ و بە شەڕ چی کەوتە دەستت بە غەیری زەرەر؟
***
ئەم ڕۆژە ڕۆژی ئەقڵ و زمانە نەک ڕۆژی شەڕی تیر و کەوانە
ئەگەر تۆ هیوات بە بەگ و خانە تۆ ماڵوێران و ئەو سەرگەردانە
***
ئەگەر ئەترسی لە تورک و عەجەم لەجیاتی تفەنگ بە نووکی قەڵەم
هاوار کە بۆخۆت دانیشە بێ خەم ئاواتی دڵتی بۆ بێنە بەرهەم
***
ئەوانیش وەک تۆ دەستندەخوارن لەئاستی خەڵکی کز و هەژارن
بێ دەست و بێ پێ هەروەکوو مارن یەک لە لەندەنی ئاغای هەزارن
***
ئاغای ئەم دنیایە سیانە یا دوو ئاغایی لە دەس باقی تر دەرچوو
وەک یەکی لێ دێت هەموو زووبەزوو بێهودە ئیتر خۆت نەدەی بە شوو
***
گەر لە هۆزەکەت پیاوی ژیرت بێ ڕەنگە ئارەزووی دڵ دەسگیرت بێ
قەڵەم، تفەنگ و تۆپ و تیرت بێ هەر قەڵەم ئاغا و شێخ و میرت بێ
***
بانەمان وێران، مەریوان بێ نان هەورامان نیوەی شێت و سەرگەردان
خانی پوڵپەرست بۆ خۆشی ژیان هێنایە بەرهەم دەردی بێ دەرمان
***
کوردە بە زاتی خوای تاک و تەنیا ناگەیتە هەوار بە هەرا و هوریا
بزن بەخێو کەی لە دەشت و سەحرا چاکترە لە شەڕ بۆ دین و دنیا
***
خان کە وا هەوڵی ناخۆشی ئەکا بۆ مەعاشەکەی تێکۆشی ئەکا
بە ناوی قەومی سڕپۆشی ئەکا پارەیە شێت و بێهۆشی ئەکا
***
ئەی بۆ لە پاشا کە خۆی ئەنوێنێ دێ ئەسووتێنێ گا ئەفڕێنێ
تۆوی بەدبەختیت بۆ دائەچێنێ ڕۆحت بەجارێ لە ڕەگ دەردێنێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).