کوشتوبڕ (1965)
by قانع
306758کوشتوبڕ1965قانع
سەرلەنوێ وا مەکینەی ئەفساد کەوتە ئیش، یەعنی دەستی ئیستیبداد
سەرلەنوێ نۆکەرانی ئیستیعمار قاپیەوانانی مەرکەزی دۆلار
سەرلەنوێ چنگی ڕەجعییەی غەددار سوور کراوە بە خوێن کچانی هەژار
سەرلەنوێ تەختی گەندەڵی تاران هاتەوە کایە بۆ ئەجەل باران
چەندە زیندانی سەختی پڕ ئەندێش بوونە مەڵبەندی چینی زەحمەتکێش
بیری ڕۆشن، خەڵاتی لێدانە نیشتەجێی کونجی تاری زیندانە
لاوی ئازادیخوا ئەناڵێنێ کەی بێ تۆڵەی وڵاتی بستێنێ!؟
موعتەقەل لیپ و بەندیخانە پڕە پیاوی زانا تەوژمی فیکری، سڕە
سەربەسەر ئەم وڵاتە خوێناوە شەربەتی شادی، مەرگ و زووخاوە
شەق وەشاندن شیعاری قانوونە فیکری میللی، زەبوون و مەفتوونە
جوان و پیر لە ژیان هەراسانە دەک بە لەحنەت بێ حوکمی شاهانە
هەر لەسەر ئەمری حەزرەتی دۆلار لاوەکانمان کران بە عیبرەتی شار
چیت نەکرد ئەی دۆلار و ئیستەرلین!؟ خوێنڕژانن کرا بە پەیڕەوی ژین
چیت نەکرد ئەی گرۆی خیانەتکار بە سەراسەر وڵات و خەڵکی هەژار!؟
گوێ گرە پێت ئەڵێم کە ئەم خاکە گۆڕی تەیموور و قەبری زوحاکە
کۆمەڵان هێزی تۆڵە پێک دێنن حوکمی دۆلار و شا ئەڕووخێنن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).