مەژنەوە باسی کەیومەرث و کەیان و یەزدیجوردم
|
بژنەوە تەئریخی باپیرت سولالەی کوردی گورد
|
تۆ گەلێ بووی نیشتەیی دەشتی عێراقی لای جەنووب
|
دوور لەشەڕ، بێ فیتنە وو ئازادە وو سەربەست و گرد
|
خێڵی کلدانی کە هاتن وەحشییانە و پڕ نیفاق
|
هەندێکی بۆ پێشی کووهـ و پشتی کووهـ چوو خزمی کورد
|
هیچ نەبوو بوون سەرفرۆیی ئێرانییان، مان سەربەخۆ
|
پاڵەوانیان پێ وتن بەزوانی خۆیان یەعنی گورد
|
بۆ ئەرارات هێندێکی چوو لورد هەو تەسلیمی بوو
|
لورد بە گیان وت بەمان بەزوانی خۆیان یەعنی کورد
|
تێکەڵی هتتیت و فارس لورد بووە فەرقی زوان
|
یا نەخۆ یەکبوو زوانی کووسیی باپیری کورد
|
چەن عەتیقەی پێشی کلدانی لەجێی تۆ کەوتە دەر
|
ئەی ئەسیری دیارە زۆر سەرکەوتووە زوو خێڵی کورد
|