کوڕم گوێ بگرە گەر هوشیار و مەردی

کوڕم گوێ بگرە گەر هوشیار و مەردی  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
کوڕم گوێ بگرە گەر هوشیار و مەردی بزانە چی ئەڵێم تا سەر بە وردی
هەتا گەنج و بەهێزی بۆ ژیانت بڕەنجێنە لەشت بۆ بەرگ و نانت
بینایەک بێنە دی بۆ حاڵی پیری دروستی کە بە هوشیاری و بە ژیری
نەبێ چاوت لە قەسری خان و بەگلەر کە نەخشاون بە خشت و بەردی مەڕمەڕ
ئەبێ نەڕوانی بۆ پارەی ئەم و ئەو بەڵام چاوت بسووڕێ لابەرێ خەو
بزانە و تێ بگە ئەم قەسر و پارە بناغەی ڕەنج و زۆر و ئیش و کارە
ئەمەش فەرموودەیی زاتی خوایە مەڵێ قسەی هەروا بایی هەوایە
خوا فەرمووی بەبێ ڕەنج و تەقەللا بەشەر سەر ناکەوێت ناچێتە باڵا
کە وا بوو هەوڵە بۆ هەر ئیش و کارێ نەبینرا بۆ کەسێ فلسێ ببارێ
بە کۆشینە هەموو نۆشین و پۆشین لە بوونا جوانە هەر دوو شادی و شین
بە ڕووسووری ئەژی ئەم ڕێگە بگری حوڕ و سەربەست ئەبی هەتتاکوو ئەمری

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse