کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە
|
هەر ئەو کەژ و کێو، هەر ئەو شاخەیە
|
لە گوڵ و بولبول لە پڵنگ و لە شێر
|
پێ ئەگەیەنێ، ئازا وەک دلێر
|
یەکێ وەک بابان، یا وەک ئاردەڵان
|
وەکیلی میللەت یانێ کەریم خان
|
میری لوڕستان، بەگزادەی کەڵوڕ
|
فازیلی کوردی، هەر وەک دانەی دوڕ
|
سمکۆ و ساداتی نەهریە و شەمزین
|
لە غیرەت ئەوان هەزار ئافەرین
|
هەرکی و کاڵەمۆ، مامش و زەڕزا
|
موکری و دیبوکری تا کوردی زازا
|
هۆزی گەورک و بەگزادەی بانە
|
خانانی سەقز لە ئاردەڵانە
|
لە کۆن و تازە بەگی مەریوان
|
ئاغای کۆماسی، سانی هەورامان
|
جوانڕۆ و لهۆن، هەتا ئیناخی
|
مەنمی و باجەڵان هۆزی گەڵباخی
|
ئاغای دزەیی، میری شەقڵاوە
|
جاف و هەمەوەند، خانی شیراوە
|
شێخ بزەینی و شوان، شێخی تاڵەبان
|
شێخانی ئیرشاد، یانێ کەسنەزان
|
پیری تەوێڵە و شێخی بیارە
|
با منیش نەڵێم، لە عام دیارە
|
شێخی بەرزنجە، ساداتی کیرام
|
گشت کێ کوڕی کێ؟ نەوەی نێک نام
|
میری میراودەل، بەگزادەی پشدەر
|
ئاغایانی کۆ، شێری پڕ هونەر
|
عەشرەتی بڵباس، هۆزانی ئەڵوەند
|
پارچەی نەوڕۆڵی، لاوانی پەسەند
|
سوور سوور و گەشکی، سنجەری نەڕان
|
لە ڕۆژی جەنگا، وەک شێر ئەینەڕان
|
زەنگەنە و شیلانە، کاکەیی و گۆڕان
|
داسنی و فەیلی یا هۆزی سۆران
|
قەڵەوزی و شێخان، شێخی جەباری
|
تاو گۆزی و مەلکەڕ، شێری دیاری
|
گەورک و مەنگوڕ، خانی تیلەکۆ
|
هەوشار و سەرپێل تا والی پشت کۆ
|
میری کرماشان، یانێ ئەمیر کول
|
زەنگەنە و داوەند، عەشیرەتی گل
|
ئاغای شیوەکەڵ، هۆزی کافرۆش
|
یا میران بەگی و شێخی کۆنەپۆش
|
لەک و قەراوڵ، چنگی و وەرمزیار
|
یا ئاغای سوورەی تیغی جەوهەردا
|
ناوداری و یاڵان، غەوارە و باشکی
|
باڵەکی و وەجاخ، سوێسنی و وسینکی
|
یاجافە ڕەشکە و کەڵوێ و ناوکۆیی
|
بنچینەی کوردان، هۆزی مامۆیی
|
جەلالی و زەڕار، بێسەری و چوچان
|
گێژ وجەباری، مەنتیقەی بارزان
|
بەرازی و سووسوو و هۆزی قەڵخانی
|
میری میرە جاف، بەگی شیروانی
|
تیرە و ڕەگەزی، کوردی کوردستان
|
ئەوەندە نایەنە بەیان
|
من چیم نووسیوە، هەزاریەک نابێ
|
توولی نادەمێ، ئیتر کۆتابێ
|
بەڵام لە مێژووی هۆزی کوردەکان
|
کە ناوم ناوە سروەی بەر بەیان
|
تەواو نووسیومن لە چاپی ئەدەم
|
بە عەولی خوا پێش چاوی ئەخەم
|