تۆ کە بابی، کوڕەکەت علمی بخوێنێ چاکە
|
عاڵەمی جەهل لەلای من بە مەسەل خاشاکە
|
وەرە بنواڕە لە کوردا ئەوە وا علمی نییە
|
حامڵی کولەکە و زەرگ و دەف و مەشاکە
|
بەر لەوا علمی حەق و شەرع و حەدیس و قورئان
|
جا لە پاشا لە سنائع بە دڵت کام چاکە
|
پینەچی گەر بە تەزەللم لە وەتەن دورۆ کەوێ
|
لە هەموو لایێ بە سایەتی عەمەڵ و بێ باکە
|
کوڕی پاشا لە غەریبی بە ئومێدی نانێ
|
وا پەشێوە کە ئەڵێی گێژی خەمی تریاکە
|
ئەوە پارەی هەیە دایم بەدەماخ و شەوقە
|
ئەوی پارەی نییە چاوی بەئەبەد نەمناکە
|
قانعی چۆن عەمل و کەسبی نییە بێ سەمەرە
|
سەد هەزار دەفعە ئەڵێت خۆزگە بەوەی حەککاکە
|