کوێخایی بە دەست کەسێ نادرێ
کوێخایی بە دەست کەسێ نادرێ | هەمیشە دەستی لە دەست هەڵبڕێ |
کاربەدەست ئەگەر لە تۆ بترسێ | دیارە ناڕاستە، خوا لێی ئەپرسێ |
خۆ بێت و کەسێ کردەوەی ڕاست بێ | لە کەس ناترسێ سەدجار بازخواست بێ |
بەدبین و خودبین هەر دووک ناسزان | لای خوا و بەندە شایستەی جەزان |
پێخاوس بەو نەک پێڵاوت تەنگ بێ | بێ ژن بەو نەوەک لە ماڵتا جەنگ بێ |
قەرز مەکە هەرچەند وادەت مەحشەر بێ | درۆ مەکە با تیغت لەسەر بێ |
کە هەوات بەرز بێ سەرت شۆڕ ئەبێ | جوانووی بێ لغاو هەروا تۆڕ ئەبێ |
دنیا لە بارێ نابرێتە سەر | زستان هەتاو و بە هاوین سێبەر |
هەوڵ نەدەی، ڕوانیت وا لێبوویتەوە | ئەبێ بیچێنی تا بیدروویتەوە |
چاوت لەوە بێ تۆ بیدەی بە خەڵک | نەوەک چاولەبەر، بێ ئەرک و بێ کەڵک |
کە بە سەردڕی خۆت ناڕازی بی | ئەبێ بۆ قەرزی خەڵک لای قازی بی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 748
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|