کچە لادێیی

کچە لادێیی (1966)
by عوسمان عوزێری
303033کچە لادێیی1966عوسمان عوزێری
کچە لادێیی شیرینتر لە مانگ پەریت ناگاتێ بە برۆ و برژانگ
پرچی درێژت بەوێنەی ڕەشمار بەسەر ناوشانتا هاتووەتە خوار
ڕوومەتی ئاڵت وەکوو سوورە سێو زەردەخەنەکەت، نیشانەی لای لێو
ملوانکەی مێخەک لەگەڵ موورووی شین گەلێ جوانترن لە خشڵی زێڕین
بوویت بە قیبلەی لاوی دەر و شار چونکە جوانییەکەت خواکردە و بێ کار
نە بە دەرمان و نە سووروسپییاو نە هەڵگرتنی ڕوو بە شریت و داو
وا ڕێکوپێکیت، جوانیی خواکردە بوویت بە ئاسکی لە من ڕاکردە
توخوا ئەی جوان لە من وێڵ مەبە فیری ڕمبازی و مەکر و فێڵ مەبە
چونکە وێڵی جوانیی خواکردم تووشی تۆ هاتم ... هەناوت بردم
ئێستاش ئەم دەشت و کێوەم ئەگێڕی باخچەی دەروونم بە سۆ ئەدێری
منیش هەتاکوو تینم تیا هەبێ بە دواتا وێڵم تا هێزم ئەبێ
ئینجا کەواتە ڕوویەکم تێکە بە چاوی جوانت زامێکم لێکە
با نیشانە بێ بۆ یادگاری لەسەر سینەما بەوێنەی دیاری
هەتاکوو ئەمرم هەر بکولێتەوە شێوەی جوانی تۆی پێ بیر بێتەوە

1957/08/09
بەغدا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).