کچە کوردێکم زەریف و هوشیار

کچە کوردێکم زەریف و هوشیار (1955)
by مەزڵووم
303679کچە کوردێکم زەریف و هوشیار1955مەزڵووم
کچە کوردێکم زەریف و هوشیار بۆ کزی هۆزم، دڵسۆز و غەمخوار
بۆ ژینی کوردی گیروەدەی هەژار دنیام لێبۆتە شەوی تیرەو تار
ئارامم نییە ناگرم قەرار
تاوێ لە داخی کوردی بەجێ ماو دەمێ لە حەسرەت لاوانی شێواو
بۆ حاڵی ژینی تاڵی وەک زووخاو ئازاری قەبرم هاتۆتە بەرچاو
دڵ مەینەت بارە دەروون پڕ جەخار
حەیفە کە کچ و بە کچ ناسراوم لە تان و پۆی کوڕ جیاواز کراوم
بۆ خزمەتکردن بێبەش کراوم سەر دانێم لە ڕێی قەومی فەوتاوم
نەقدی جانیشم بکەم فیداکار
ئەوەی، کە کورو گەنج و بەکارە بۆ خزمەتکردن دەسەڵاتدارە
بۆ شکستێنێ وا گرفتارە خزمەتی هۆزی لەلا بێگارە
دەمی بەستراوە نایەتە گوفتار
کۆششی خەڵکی لەبەر چاوانە ئەزانی هەوڵیان کە بێ سامانە
لەسەریان نییە دەستی بێگانە بۆیە وڵاتیان ئەڵێی جینانە
وەنەوزی غەفڵەت نادا لە ڕووی کار
تکایە برای لاو، چاک و جوان قۆڵی لێهەڵکەن وا بێنە مەیدان
بە دڵ تێکۆشن، ئازا بێووچان بەڵکوو بچینە ڕیزی میللەتان
سەربەخۆ بژین نەبین دەستەوخوار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).