کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم
حیجاز کاری کورد، نەوای عێراقی | هەردووک لە کاران سادەی هەی ساقی! |
ئەمڕۆ ڕۆژێکە شەڕ بڕایەوە | دەرگای شادیمان بۆ کرایەوە |
لە سایەی خواوە پێمان کەوت پەیمان | کە هاوپەیمانمان بۆ بوون بە تەیمان |
ئێستا لە شایی سوێندخۆرەکانا | دەنگی دەهۆڵ دێت لە کوردستانا |
وا بە هەڵپەڕکێش بەرز ئەبینەوە | بە پیری ئەچین، بە پیر ژینەوە |
هۆ هۆ ژین، هەی ژین لە کوردستانا | خاوەن مژدە بی لە سای یەزدانا |
لاوکی کوردی بۆ لاوانتە | «جنة المأوا»نیشتمانتە |
ناوێرم لەمە زیاتری بڵێم | قەتار و زەبوور وەک یەک دێتە گوێم |
1945/05/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|