کۆرپەم ڕاپەڕ
لێت وردئەبمەوە بە دڵ و بە چاو | بە ناخ و هەست و جگەر و هەناو |
چاوم بین ئەگرێ وا سەیرت ئەکەم | پەنجە بۆ چەنە و سەرسینگت ئەبەم |
ئەتدوێنم بانگت ئەکەم بەئاستەم | بۆم پێبکەنیت پڕ بەدڵ و دەم |
بۆم بشنێیتەوە بتریقێیتەوە | وەڵامی بانگ و هەستم بەیتەوە |
کەچی نابزوێی، دەمت تێک نادەی | بۆم ناکەنیت و شنەشن ناکەی |
ئاهـ، ئەوە خۆت نیت کە من لام وایە | هەر وێنەیەکتە و لەبەر دەستمایە |
1964/08/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|