کۆستی نوێ
دیسان وا کۆستی نوێمان کەوتەوە | گەڕی گەردوونە کوردی گرتەوە |
ئەم دوو دارتەرمە دوو نەڕەشێرە | زنجیریان پچڕان گەینەوە ئێرە |
لەڕێی ئێمەدا گیانیان فیدا کرد | ناوی بڵندیان وا بۆ خۆیان برد |
ئەو پەتەی لە ملی ئەمانە خرا | ئەوانی خنکاند بەڵام پەت پچڕا |
پڵنگی ئەنگێوراو بەهەڵمەتترە | گۆم هەتا قووڵ بێ مەلەی خۆشترە |
وا پێمان ئەڵێن دەم بە پێکەنین | گیانمان فیدا کرد ئێوەی پێ بژین |
ئەم جووتە شێرە دلێرەی شەرزە | لە ناو مێژوودا ناویان زۆر بەرزە |
هیچ پێیان ناوێ کفن و دفن و شین | شەهیدن لە ناو دڵمانا ئەژین |
1947
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|