کۆ ئەبینەوە لە دەوری «هاری»

کۆ ئەبینەوە لە دەوری «هاری» (1950)
by پیرەمێرد
305969کۆ ئەبینەوە لە دەوری «هاری»1950پیرەمێرد
کۆ ئەبینەوە لە دەوری «هاری» بەزۆر باراشمان لە ئاش ئەهاڕی
ئێمەی لە پشتین بەوە ئەخوڕێن نۆبە باراشی بێدەست ئەبڕێن
بە هۆی ئێمەوە هەتا وای لێ دێ لە پڕێ ئەبێ بە میرکوڕی دێ
کە گەییە ڕیزی ئەلیوەیس پاشا لە دۆت و دەستەی خۆی ئەکا حاشا
ئەڵێ ئەمانە با لە ناو بەرم نەوەکا منەت بخەنە سەرم
ئەم بەو ئەشکێنێ و خۆی لە پەناوە سەیر ئەکا و چواری تری لە دواوە
ئەزانێ ئێمە بەندەی زۆردارین بە کەیفی ئەوان لێک دەست بەردارین
ئینجا کە هاتو تەواو باوی سەند یاریدەدەری ئەهاوێتە بەند
تاڵانیان ئەکاو ژنیشیان دێنێ ئەمەتە وەفای دۆستەکەی دوێنێ
لە دەست ئەو هاوار ئەبەنە بەر خوا دەنگی غەیب ئەڵێ: گۆڕتان بێ ئاوا
ئێوە یاریدەی زۆردارتان داوە هێشتاکوو جەزای زۆرترتان ماوە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1007
1950/04/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).