کیسەی تەماع و مەعیدە هەردوو
کیسەی تەماع و مەعیدە هەردوو | کە هەرچیت دەسکەوت، تێت ئاخنی زوو |
ئەویان ئەدڕی و ئەمیان ئەشێوێ | جێگا نامێنێ شەوێ بۆ شێوێ |
چارە ئەوەتە کە بەرە بەرە | تەماع لابەرە و خواردن دەربەرە |
ئەوسا دڵ و لەش بە پاکی و چاکی | ئەمێنێتەوە و لە خەم بێباکی |
هەرچیت لە خەڵک سەند بە ناڕەزایی | ترس و لەرزێکە بۆ ڕۆژی دوایی |
زوڵم و زۆر لە بیر کەس ناچێتەوە | ئەبێ بە دووپشک ئەدا پێتەوە |
تەماشای حاڵی خۆت کە و بڕوانە | چشتێکیان بردی چەند لات گرانە |
تۆیش بە نابەدڵ چشتێ بستێنی | دڵ ئەمین مەبە کە دڵ ئەشکێنی |
گوناهـ بە ئاوی تۆبە دەشۆرێ | بەڵام «حق الناس» خوایش لێی نابوورێ |
هەی هاوار! لە پێش چاومانە ئەمرین | هێندە سەهەندەین گوێی لێ ناگرین |
کاتێک ئەزانین کە عزرائیل هات | بە پەشیمانی نامێنێ نەجات |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 781
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|