خزمانی ئەتو بۆتی بڵێم کێنە لە ئاسی
|
گوێ بگرە لە چاپخانەیی مژگت بدە باسی
|
ئێرانی و کورد و بلووش و پەختی وو هیندی
|
خواڕەزمی و سوغدن، دەبێ گورجییش بناسی
|
نەستووری و ئەرمەنی و لاز و کوڕی چەرکەسی
|
بیزانە کوڕی کورد، ئەگەر خزم شناسی
|
لێت جیا وەبوو گەرچی چووە ئەوروپا پەلاسج
|
جەرمەن بەسەر ئەمدا چووە سەر جێو و حەناسی
|
ئسکیت دوایی لە دواتر بووگە لاتین
|
ئاری پا سەرەو ژێری بووە جێگە مەڵاسی
|
ئارین ئەمەریکایی لە ئەوروپا هەڵستان
|
ڕۆیین لە دەریاوە بۆ ئەوبەر وەکو ماسی
|
گوفتی خۆشی تاریخی ئەسیری لە بەرت بێ
|
ڕووزەردیێکی گەورەیە خزمان نەناسی
|