کوردە وا فەتوا دراوە بۆ جەوازی کوشتنت
|
چارە وو مەلجەء نییە، تەحقیقە ئەمجا مردنت
|
وا موحەققەق دەتکوژن، دەتکەن بەنیشانەی تفەنگ
|
با دەوامی بێ بەڕاستی شۆڕش و شەڕ کردنت
|
هەرچەنێ شێخ و مەلا و ئاغا و ڕەئیسی کورد هەیە
|
گشتیان هەڵواسران بەسیە لە غەفڵەت نوستنت
|
تازە ئومێدت بەکێیە، کێیە ڕەحمت پێ بکا
|
دوژمنت دایم لە پارێزە زیانە وێستنت
|
شێخ عەبدولقادری نەجلی عوبەیدوڵڵا ئەوا
|
بێ خەتا هەڵواسرا تا کەی بێ دوژمن ویستنت
|
دوژمنت وا ئەسلیحەی خۆی ساز ئەدا بۆ کوشتنت
|
هەڵسە پێ، فایدەی نییە ئەمڕۆ لەسەر پشت کەوتنت
|
خوون وەکو سیلاوە دەڕوا سوورە دەشت و شیو و شاخ
|
غیرەتە شەو تا سەحەر، ڕاحەت لە جێگا نوستنت؟
|
شیوەن و هاوار و قوڕپێوان و ئاهو حەسرەتە
|
شەرتی ئینسافی نییە ئەم حەققە بۆ گڵ بردنت
|
کوردی بێکەس ئیتتیفاقێ تۆ لەگەڵ خزمت بکە
|
گەر پەشێویت لا بەلاکەی، کاکە پێک دێ ویستنت
|
گەر بەفەن و عیلم و سەنعەت کەی، ئەسیری ئیعتیماد
|
بێ شکە مومکین دەبێ ئەو جارە دوژمن خستنت
|