کێ بوو شەوەکی، بەو گوزەرەیدا گوزەری کرد؟
کێ بوو شەوەکی، بەو گوزەرەیدا گوزەری کرد؟ | تیری نیگەهی، وا لە دڵی مە، ئەسەری کرد؟ |
بێدار نەبوو فیتنەیی ئەو نێرگسی جادووت | ئاهی سەحەری ئێمە، دەبێ باخەبەری کرد؟ |
باوەڕ مەکە جانا بەکەسی دیکە نەزەرکا | هەر دیدە کە جارێ بەجەمالت نەزەری کرد |
قەسدی هەدەفی سینە بوو، پەیکانی مژۆڵت | نەمزانی لەبەر چی بوو؛ کە عەمدەن خەتەری کرد |
یاڕەب چییە شیرینیی ئەو دوو لەبی گوڵنار | پستێکە، خوداوەند عەجینی شەکەری کرد |
ئیعجازی هەچی بووبێ، مەسیحا لە کەم و زۆر | ئەمڕۆ لە لەبی تۆ: بەچە تەرساوە؛ سەری کرد |
گێسویی دڵارامم هەموو وەقت دڵاران | خاسسە بەگەهی جیلوە؛ کە زیبی کەمەری کرد |
هەر کەس کە تەوانای نەززارەیی مەهی ڕووی بێ | حەققا بەنەزەر موعجیزی «شەققولقەمەری» کرد |
تا بەڵکە وەک ئەبرۆ و ڕوخی تۆی بنوێنێ | گەردوون مەهی وەک قەوس و دەمێ وەک سپەری کرد |
هەر سوبحدەمم وەک شەوی دەیجوورە لە وەقتێ | ماهی حەزەری ئێمە، لە لای مە، سەفەری کرد |
توولانییە شەرحی ستەمی؛ وەک سەری زوڵفی | تا ڕەنجە نەبێ لێمە ئەدەب، موختەسەری کرد |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|