قەڵاتی کەرکووک لەجێی جەرمەنە
|
نیشتەنی کۆنی خێڵی کرمەنە
|
لە پشت و نەوەی کوردی گەورەنە
|
زوانی ئێستەی فەیلی و لوڕەنە
|
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
|
دڵ سووتاویانە، هەرچی کورد هەنە
|
***
|
نەمردی ئەووەل بینای کردووە
|
بەر لە بابل تیا حوکمی کردووە
|
لەپێش نووح بۆ گەل دەستووری کردووە
|
زانای ستارەی کەشف کردووە
|
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
|
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
|
***
|
دوو ساڵ کەیکاوس لە ناوی دانیشت
|
ناو شاری ڕێکخست بەکونج و بەخشت
|
دەوری ئاوا کرد بەباغ و بەکشت
|
ناوی نا کەی کورد ئینجا لێی ڕۆیشت
|
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
|
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
|
***
|
سەرلەنوێ تازەی کرد دارای گەورە
|
شوورەی لێ کێشا دەورە بەدەورە
|
کوردی ئەستەخری هێنایە ئەورە
|
ئاتەشگەدەکەی ئێستاش وەک کەورە
|
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
|
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
|
***
|
دوای جەنگیز، گرتی باوە ئەردەلان
|
حوکمداریی خۆی تیایا دامەزران
|
بەناوی خۆی سکەی لێداو لێی چووان
|
لە خوتبەی جومعە ناوی خووندران
|
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
|
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
|
لێ وەرگیراوی ئەم تەئریخانە
|
تەبەری و ئاساری هۆریتی یانە
|
ساڵنامەی سێ سەدە و دەیی تورکانە
|
کتێبی دکتۆر فریجی ئەڵمانە
|
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
|
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
|