کەری دوو تەنەکە بای

کەری دوو تەنەکە بای (1953)
by قانع
306968کەری دوو تەنەکە بای1953قانع
مامۆستای دڵسۆز مەلای شانەوەر سەلام عەلیک یاری پڕ هونەر
دوو تەنەکە بایی مێیە یا نێرە جلێکی لێکە و زوو بۆم بنێرە
ئەر فێرە بڵێ با نەسەڕێنێ کەری دراوسێ دەرنەپەڕێنێ
چوار ناڵە نەکا لە ناو دەغڵ و دان خۆی بپارێزێ لە لێس و لێدان
نەسووڕێتەوە ئەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ کۆڵانە و کۆڵان بۆ ماکەر بە فاڵ
گوریس نەپچڕێ و بدا بە هەردا گورگی زوو بیخوا و بۆی بەم بەسەردا
تەمایەر نەبێ کا بنێتە دەم جۆ بە خەو بینێ لە زۆر تا بەکەم
خەیاڵ ناڵ نەکا بە ڕووی دنیاوە ناڵ بەند نابینێ هەتاکوو ماوە
گلەیی کۆپان نەکا لە لای من نەمخاتە گەڕان لای دۆس و دوژمن
بۆ ئاو خواردنەوە ئەمیە بۆ دانێ کەس مەنعی نەکا هەتا ئەتوانێ
چون چەمی «چەقان» لە دەرگای ماڵە ئاوێکی زۆر و ڕوون و زەڵاڵە
چوونکە ئەو گەورە کەری مەلایە مەعلووم کە مەلای، کەری دنیایە
بەڵام مامۆستا ئامان سەد ئامان بۆ ڕۆژوو نەڵێ تەنها ڕەمەزان
ئەبێ دوازدە مانگ هەر بە ڕۆژوو بێ جەژنی تیا نەکا دێر بێ یا زوو بێ
بۆ نییەت هێنان زۆری پێ ناکەین چوون لە ئاو زیاتر هیچی پێ نادەین
پێی بڵێ ئەگەر بچێتە زیان کلک و گوێێ ئەبڕن بە سەهل و ئاسان
ئەگەر بەم جۆرە ئەو ئەساچێنێ تا بەهار ڕۆژ دە بار دار بێنێ
ژنی بۆ دێنم کەوتمە بەهار بۆی درووس ئەکەم کۆپان و هەوسار
ئەگەر مێچکەیشە با بەحەیا بێ لە نێرەکەران تۆزێ جیابێ
داوێنی حەیا بەر نەدا لە دەس کلک بەرزۆ نەکا بۆ کەری هیچ کەس
نەزەر دووراودوور زەرەری نییە چوون چاو ناگیرێ دەسەڵات چییە؟
تەمایەر نەبێ زەنگ بکاتە مل یا گۆنییە شڕێ بۆی بکرێ بە جل
سەرفی نەزەر کا لەهەموو خواردن گەوڕ نابینێ تا ڕۆژی مردن
من خۆم جێم نییە تیا بنووم شەوێ گەوڕی ئەوم، چۆن دەست ئەکەوێ؟
نەڵێ لە سەرما نییە قەرارێ بە قسەی تەقویم کەم بەفر ئەبارێ
چوونکە جێگەمان زۆر کوێسان نییە ژێر بنە پاسار خراپی چییە؟
هۆشی بە خۆی بێ شێخانی کەولوس بۆختان ڕێک ئەخەن بۆ بێگانە و دۆس
نەسووڕێتەوە لەم دیو بۆ ئەو دیو خۆی بپارێزێ لە هەتیو مەتیو
ئەگەر بەم جۆرە ڕازی ئەبێ پێم لە قسەم دەر ناچێ هەرچی من ئەڵێم
وا ئەی دەم بە شوو بە قەدر و حورمەت نەجاتی ئەدەم لە دەرد و زەحمەت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).