کەسێ دڵسۆز بێ بۆ هەموو کەسێ

کەسێ دڵسۆز بێ بۆ هەموو کەسێ (1950)
by پیرەمێرد
305338کەسێ دڵسۆز بێ بۆ هەموو کەسێ1950پیرەمێرد
کەسێ دڵسۆز بێ بۆ هەموو کەسێ دەرگایشی نەبێ لە دز نەترسێ
بە قاسپەقاسپی کەو بایەخ مەکەن دیتە بۆ ڕاوی جینسی خۆی دەبەن
پیاوێ دووربین بێ نابێ تەنیا بێ کە دۆستی نەبێ دەستیشی نابێ
ئەوی بە توندی لە جێی خۆی هەستا کاتێکت ڕوانی ماندوو بوو وەستا
هەرچی ئەزانی بۆت ناچێتەسەر مەیکە بە خولیا و بە کەڵکەڵەی سەر
نەزان، نەزانێ کە هیچ نەزانە بەختیش ڕووی تێ کا خانە وێرانە
خودپەسەند دێوی نەفسی نەدیوە خۆی لە ئاوێنەی دێواندا دیوە
مەلا بەدخوو بێ و بێ وەعز بدا بە زۆر غەیبەتی خۆی بە خەڵک ئەکا
ئەو شێخەی مووچەی مرید وەرئەگرێ دەمی «برنگ»ە و خوری پێ ئەبڕێ
بەو پارەیەی شێخ بەهەشت ئەفرۆشێ نەتەوەی پیاڵەی مەی پێ دەنۆشێ
گەنجێ بە ڕەنج بێ ئەمێنێتەوە میرات بۆ «نەوە» شەڕ ئەنێتەوە
ڕۆڵە ئەم پەندەم بە سەرمەشقت بێ لە سەوداگەری، سەودای عەشقت بێ
بە عەشق ئازادەی هەر دوو جیهانی کە عەشقت نەبێ لەشی بێ گیانی
ئەو سەرەی سەودای عەشقی تیا نییە کوولەکەی وشکی ئاوی کانییە
خۆشیان ئەوێی هێشوە خۆشناوێ جنێوفرۆش بێ، باوکتت خۆش ناوێ
لە مەیدانا کەس دەنگی دەرنایە کە دوژمن شکا، زۆر کەس ئازایە
ئەوی هەڵکردی بە وشک و تەڕە لە ماڵی خۆیا شای بەحر و بەڕە
بەڕەشڕ دەشۆی بە ئاوی کانی قەدری ئاو مەگەر لە چۆڵ بزانی
ئەوی ڕووبەڕوو تۆ هەڵدەکێشێ پاش ملە بە داخ ئاخ هەڵدەکێشێ
ئێستاکە مووچەی جاسووس نەماوە لە دوور ئەم نانە بەو ڕۆنە باوە
دیتە کە «بەز»یان بە «کتک» سپارد چۆن پارەی پەزیان ژمارد و بژارد
ئەوی بە کتک بەزێ دەسپێرێ دیارە بز دارە پەزیش ئەبژێرێ
ئەڵێن گوێرەکە بە پەموو فێر بێ دەست هەڵناگرێ زکیشی تێر بێ
کەوتووینە دەورێ جوان پیری ناوێ ئەو دەورە گوزەشت چوار ژن بۆ پیاوێ
مسکێن و ئاغا لێک ڕاست بوونەوە قوربانی و قوربان لەبیرچوونەوە
موشیر و سوڵتان وەک گورز و قەڵغان هەڵگیران لەگەڵ سفرەی دیوەخان

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 358
1933/03/23


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).