کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە
کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە | لە ژینا ناکەسی بەدکار لە جاهی عیززەت و شانە |
گوناهی کەس ئەبێ چی بێ، بەغەیرەز کەسبی سەربەرزی | بەقەد خەندەی کەسی ناکەس ئەوەندەش ئەو لە گریانە |
برا نابێ تەعەججوب کەی لە وەزعی ناکەس و دووڕوو | کە وا ئەفلاک و گەردوونیش وەکوو ڕووی ئەو لە گۆڕانە |
تەبیعەت قاعیدەی وایە لەگەڵ گۆڕاو برادۆستە | ئەوی سابیت بێ ساکین بێ لە بەهرەی ژینی حیرمانە |
ژیان خەونێکە ئەیبینین، بە تیژی دێت و ئەڕواتن | لە پەنهانی نیهاندا ئەوی دانا بێ نادانە |
لە هیچدا بەدی هاتی، بەرەو هیچیش ئەڕۆی غافڵ | لە بەینی هەر دوو هیچدا خەراباتی بژی گیانە |
عیبادەت چی بوو نەتزانی بەغەیرەز نێرە بیدۆشە | سەری خۆت بۆ دەئێشێنی، سەفا نسیانە، نسیانە |
بە مەستی خۆت لە پەستی عەقڵ و ئەندیشە تەوەللا کە | ئەوی ڕۆییوە، ڕۆییوە، ئەوی نەبووە لە پەنهانە |
ئەرێ ئەی یاری تەنهاییم، نەدیمی هەمدەمی پەستی | لەگەڵ تۆم ساقی هەموار و خەلیفەی پیری مەیخانە |
دەسا کوا جامەکەی دوێنێت کە قووتی گیانی تێدا بوو | دە خێرا تێ کە بۆم چونکە لە پەستی مەستی دەرمانە |
دەسا مەی جامەکەی جامی سەری کەی بێ فەلاتوون بێ | بنۆشە باوەڕیت وا بێ کە لەم کاروانە کار وانە |
ڕانیە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|