کەهانەت (1950)
by پیرەمێرد
306122کەهانەت1950پیرەمێرد
هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە لە باسی کاری دنیا و عوقباوە
فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان بێ باوەڕییە و زەعیفیی ئیمان
زۆرکەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت
عیززەت ئەچێتە لای پیاوی زاڵم قەدر و ئیمانی نامێنێ عالم
برەو ئەسێنێ شەراب و قومار ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازاڕ
کوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ فەقیر و هەژار دەخاتە ڕۆڕۆ
دەوڵەمەند زەکات نادەن بە ئیحسان ڕاستی نامێنێ، زۆر ئەبێ بوختان
گۆرانی سووک و قسەی ناڕەوا پەسەندتر ئەبێت لە زکری خوا
پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە لە مەجلسدا نان ئەخۆن بە پێوە!
پیاو دائەنیشێ و ژنان ئەگەڕێن شەرم نامێنێ ژن و پیاو هاوڕێن
دایک و باب قەدریان لای کوڕ نامێنێ کەس لە مەکتەبدا قورئان ناخوێنێ
پیت و بەرەکەت ئەڕوا لە ئەرزی کوڕ و کچ پێک دێن لە ڕووی بێ عەرزی
ئەمە نیشانەی ئاخر زەمانە وادەی دەجاڵ و فیتنەی شەیتانە
لە تەم و دووکەڵ دنیا پڕ ئەبێ کەس گوێ لە ئەمری چاکە ناگرێ
لە سێ جێگادا زەوی ڕۆ ئەچێ لە نەهیی عالەم نەهی ئەکرێ
ڕەحم و بەزەیی لای کەس نامێنێ هەرکەسە بەشی خۆی ئەفڕێنێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).