کەوتە کڵێشەم

کەوتە کڵێشەم (1950)
by پیرەمێرد
306073کەوتە کڵێشەم1950پیرەمێرد
کەوتە کڵێشەم، کەوتە کڵێشەم شەوێک سەودای لەیل کەوتە کڵێشەم
پەروانەئاسا، تەوافی ڕووی شەم تێکی هەڵشێلا هۆش و ئەندێشەم
ژاری پەژارەی بێ سامانمە
بە زۆری شۆریی سەودای پڕ سەودا ڕوو بکەمە کۆی یار لە نیوەشەودا
سەرگۆنای ماچ کەم لە شیرین خەودا هەرچیم بێتە ڕێ لە ڕێگەی ئەودا
خواست و ئارەزووی دڵ و گیانمە
بەرگی شەوگەردی نیلیم کردە بەر پەڕەبەلۆکەم لێ بەستە کەمەر
جامانە و چەفتەی سورمەم نایە سەر وەک شێری شەرزە لە لان هاتمە دەر
ئەمشەو لە مەرگ و ژین قەیرانمە
تیپی زیندەوەر یەکسەر کش و مات کەڵەشێری عەرش قوقوی نەدەهات
شەوی دەیجوور بوو، مانگ هەڵنەدەهات هەنگاوم نایە ڕێی هات و نەهات
بە قەڵەم بازی عەشقی جانانە
ڕێگام لێ بووبوو بە هەردەی دوجەیل تا خۆم گەیانە ئاستانەکەی لەیل
دڵ بە ئەندێشەی ترس و هەوا کەیل گەیمە خوابگای جانانەی پڕ مەیل
سامی وەک پایەی عەرشی ڕەحمانە
بێ خشپە و بێ هەست گەیمە سەرینی بە نەشئەی شێتی هیچم نەبینی
دەمم گەیانە خاڵی جەبینی ڕاپەڕی وتی: تۆ کام بێ دینی؟
چۆن گەیشتیتە ئەم جێ و مەکانە؟
سەری هەڵبڕی، چاوی بە من کەوت یەخەی دادڕی، بەیانی دەرکەوت
سفیدەی بەیان سەر ڕەشی شەو کەوت هێندەی جنێو دا تووڕەیی سرەوت
جنێوی بۆ من بوو بە بەهانە
وتم: جنێوت خەڵاتە بۆ من کەمەندی سەودای تۆم کەوتە گەردن
وا ڕامئەکێشێ بێ باک لە مردن زیندەگانی خۆم لێ بوو بە دوشمن
ئەگینە چیمە لەم هەوڵدانە
وتی: من چی بکەم ئەمە حاڵمە بە دەست من نییە خەڵک عەوداڵمە
هەمووی ئاشووبی چاوی کاڵمە خەتای تۆ نییە فیتنەی خاڵمە
ئەگینا من چیم لە ئەزێتدانە؟!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).